سیناریۆی بردنەوە - بردنەوە چییە؟

بۆ ئەوەی من قازانج بکەم، دەبێت تۆ قازانج بکەیت!.

کار و کارگێڕی

Kamiran Lokman

man and woman statue under white clouds during daytime
man and woman statue under white clouds during daytime

سیناریۆی (بردنەوە-بردنەوە) چییە؟!

سیناریۆی یەکەم، سەرکەوتنی تەنیای خۆم

بۆ نموونە,

کاتێک دکتۆرێکمان هەیە کە لێهاتووە بەڵام بەتەنهایە! هەوڵ دەدات سەرکەوتنی خۆی بە بڕیاردانی یەکەم و کۆتایی بسەلمێنێت، هەروەها تاقیگەیەکمان هەیە کە زۆر کاردەکات بۆ سەلماندنی لێهاتووییەکانی و تاکلایەنە کاردەکات بۆ بڕیاردانی یەکەم و کۆتایی.

لەم دوو بارودۆخەدا هەردووکیان دەتوانن تا ڕادەیەک سەرکەوتوو بن، بەڵام ئەنجامەکەی سنووردارە و وەک پێویست نییە!

لە سیناریۆی دووەمدا سەرکەوتنی من = سەرکەوتنی تۆ.

ئەو پزیشکە هەوڵدەدات بە دابینکردنی کەرەستە و سەرچاوە مرۆییەکان و پێداویستییەکان پاڵپشتی تەواوی تاقیگەکە بکات، چونکە پێی وایە بڕیاری دروست و ئەنجامی دروستی تاقیگەکە دەبێتە بنەمای بڕیاری دروست. لە لایەکی ترەوە تاقیگە هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ ئەوەی وردترین شیکاری پێشکەش بکات بۆ ئەوەی پزیشک بتوانێت بڕیارێکی دروست بدات.

\\ لە کوچەی کتێبێکی ستیڤن کۆڤی سەرچاوەی گرتووە. حەوت خووی کەسانی کاریگەر

👆!شەیری بکە لە ڕێگای ئەمانە