پەیوەندی خۆبەزلزانین بە سەرنەکەوتنەوە!

خۆبەزلزانین چۆن سەرکەوتن لەناو دەبات!

کار و کارگێڕی

کامەران لوقمان

5/8/2022

سێ دوژمنەکەم:

ئەگەر شتێک بەسەرمدا هات، بزانە کێیە!

یەکەم\

لە هەنگاونان بەرەو ئامانج و سەرکەوتن، زۆرجار وا نیشانم دەدا کە لێرەدا ئێستا چی دەکەم و چەندە زیرەکم! مەترسی لێرەدا ئەوەیە؛ لەبەر ئەوەی ئەو کاتە پێت وایە سەرنج و ڕەزامەندیی خەڵکت بەدەست هێناوە، وردە وردە حەماسەت بۆ کارکردن لەدەست دەدەم لەبری گەیشتن بە ئامانجە ڕاستەقینەکە! ڕێگای سەرکەوتن وون دەکەم! ئەمە یەکەم خۆکوشتنە!

دووەم\

زۆرجار بەدەستهێنانی پۆستێک، سەرکەوتن لەگەڵ تیم، یان بەدەستهێنانی بڕوانامەیەکی باڵاتر، ئەو سەرکەوتنانە باوەڕێک دروست دەکەن کە پێمانوایە هەموو هۆکارەکە (خۆم!) تەنیا بووە. پشتگیری دایک و باوک و خوشک و برا و هاوسەر و مامۆستا و سەرۆک و هاوکارەکانمان لەبیر دەکەین لە کارکردن پێکەوە. ئیتر کاتێک بەو عەقڵیەتە کاری داهاتوو دەکەین، دەبینین پشتمان لە چ سەروەت و سامانێک کردووە! ئەمە دووەم خۆکوشتنە!

سێیەم\

کاتێک ڕووبەڕووی هەندێک شکست دەبمەوە، بە دەگمەن دان بە هەڵەکانمدا دەنێم! چونکە ئێمە ڕۆحی خۆبەزلزانینمان ناشکێنین! باوەڕنەکردن بە کەموکوڕی لە پلاندانان و جێبەجێکردنی پلانەکەدا وامان لێدەکات هەمان ڕێگای هەڵە دووبارە بکەینەوە وە چاوەڕێین ئەنجامێکی باشتر بەدەست بهێنین، ئەمەش تەنها خولانەوەیە لە سووڕی شکستدا! ئەمە سێیەم خۆکوشتنە!

(ئێستا پێت وایە خۆبەزلزانین دوژمنی من بوو؟ نەک شتەکان یان مرۆڤەکان؟!)

ڕەحمەتی خوای گەورە لە لوقمانی ژیر، کە لە سەرەتای ئامۆژگارییەکەیدا بۆ کردنەوەی دەرگای دڵ و دەرونی کوڕەکەی فەرموویەتی کوڕم خۆت بەدوور بگرە لە نەخۆشیی سەرسەختی و لووتبەرزی و تەڵەی خۆپەرستی و بێباکی بەرامبەر بە خەڵکی.

man in gray long sleeve shirt holding brown wooden stick
man in gray long sleeve shirt holding brown wooden stick

👆!شەیری بکە لە ڕێگای ئەمانە