بۆچی ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەمترین ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەیان هەیە؟

گرنگترین هۆکارەکانی خۆپارێزی لە شیرپەنجە

تەندروستی

کامەران لوقمان

3/27/2022

child sitting on bed
grey concrete statue of man

بۆچی لە ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک(تورکیا، عێڕاق، سعودیە، ئیماڕات، قەتەڕ،...هتد)کەمترین ڕێژەی شێرپەنجە هەیە بە بەراورد لەگەڵ ووڵاتانی تری دونیا

ئەمە پرسیار و جێ سەرسوڕمانی پسپۆڕانی تەندروستی ئەم چەند دەیەی کۆتان، دوای لێکۆلینەوە لەو بابەتە زۆرینە کۆکن لەسەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە

١.ڕۆژووگرتن، بەتایبەت بەو شێوە پچڕپچڕەی پەیڕەو دەکرێت. چونکە ئاشکرایە کە ڕۆژووگرتن دەبێتە برسی کردن و لێبڕینی شەکر بۆ خانەکان و دوا بە دوای ئەوە دەبێتە ڕێگر لە بەردەم گەشەی زیادەی خانەکان

٢. کەمترین ڕێژەی کێشانی جگەرە لە چینی ئافرەتانەوە بە بەراورد لەگەڵ ووڵاتانی تری دونیا

٣. کەمترین ڕێژەی خواردنەوەی ماددە کحولیەکان بە گشتی و دووبارە کەمترینی لە لایەن ئافرەتانەوە

٤. پشت بەستنی بەردەوام لە بەکارهێنانی بەهارات(زافەران، بیبەر، زەعتەر، نەعناع،...هتد) لە ئامادەکردنی خۆراک. کەپڕن لە دژەئۆکسان و لەناوبەرە خانە شێرپەنجەیی و هەوکەرەکان

لە هەمان کاتدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، کە هێشتا ئەگەری باشتر کردن هەیە و دەتوانرێت کاری لەسەر بکرێت، ئەوێش بە نەهێشتن و کەمکردنەوەی ئەم چەند دیاردەی خوارەوە کە لەوێدا باون

١. بەکار نەهێنانی شەکر، هەمیشە شەکر ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە تێکدانی تەندروستی

٢. زیاد کردنی وەرزش بۆ نەهێشتنی قەڵەوی

٣. بەرزکردنەوەی ڕێژەی ڤیتامین دی لە ڕێگای خۆراکە ئاوییەکان، بەرهەمەکانی شیر هەروەها ڕێگەی دروست بۆ سوود وەرگرتن لە تیشکی خۆر

man running on road near grass field
person holding brown grains