قاوە چۆن کاریگەری لەسەر جەستەمان دەبێت؟
چۆن بتوانین خواردنەوەی قاوە لە ڕۆتینی بەیانیانەوە بگۆڕین بۆ سوودێکی تەندروستی، وەک تەندروستی دڵ و مێشک و جگەر؟!
تەندروستی
کامەران لوقمان
11/13/2022
چۆن بتوانین خواردنەوەی قاوە لە ڕۆتینی بەیانیانەوە بگۆڕین بۆ سوودێکی تەندروستی، وەک تەندروستی دڵ و مێشک و جگەر؟!
قاوە بڕێکی زۆر کافاینی تێدایە کە وریاکەرەوە و چالاککەرە لە مێشکدا. هەرچەندە پێویستە ئاگادار بین کە زۆر وەرگرتنی کافاین دەتوانێت ئالوودەبوونمان بۆ دروست بکات، هەروەها زیادبوونی کافاین دەبێتە هۆی خێرابوونی لێدانی دڵ و دواتر بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
جگە لەوە گرنگی قاوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بڕە زۆرەی دژە ئۆکسێنەر کە تێیدایە. دژە ئۆکسێنەرەکان پێکهاتەی گرنگن کە بەرەنگاریی ڕادیکاڵە ئازادە زیانبەخشەکان دەبنەوە. ڕادیکاڵی ئازاد، ئەو پێکهاتانەن کە لە ئەنجامی هەندێک پڕۆسەی کیمیایی دروست دەبن لە جەستەدا وە کاریگەرییان لەسەر خانەکان و کۆدی جینەکانی ناو خانە هەیە، بەمەش دەتوانێت شێوازی گەشەکردنی خانەکان بگۆڕێت و ببێتە هۆی شێرپەنجە.
دژە ئۆکسێنەرەکان دەتوانن ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕن لە پاراستنی لەش لە شێرپەنجە و پیربوونی پێشوەختە و تێکچوونی کارکردنی دڵ و جگەر.
بەرهەمەکانی وەک قاوە، چای سەوز، یان جۆرەکانی چا، بە گشتی، سەرچاوەی دەوڵەمەندن بە دژە ئۆکسێنەر.
هەروەها بڕی کافاین لە یەک تا دوو کوپ قاوەدا سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ هاندانی مێشک و زیادکردنی وزە.
بەڵام کلتوری خواردنی ماددە زیانبەخش و دەستکردەکانی وەک شەکر و بەرهەمە شەکردارەکان، کرێمی چەور، یان زیادەڕۆیی لە خواردنی قاوە و کافاین، مەترسی تووشبوون بە دڵ و پەستانی خوێن و هەروەها تێکچوونی خەو نەگەیشتنە قۆناغە قووڵەکانی خەو.
سوودەکانی قاوە دەتوانرێت چەند هێندە زیاد بکرێت بە بەکارهێنانی لەگەڵ بەرهەمە دەوڵەمەندەکانی تری سروشتی، وەک:
١- دارچین، کە تامێکی نایاب بە قاوە دەبەخشێت، ناسراوە بە کەمکەرەوەی مەترسی شێرپەنجە و بەرزکردنەوەی سیستەمی بەرگری لەش و پاراستنی دڵ و مێشک.
٢- زەنجەفیل، کە دەتوانێت ڕۆڵێکی کاریگەری هەبێت لە باشترکردنی هەرسکردن و دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی خوێن و کەمکردنەوەی سکچوون و ڕشانەوە، دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر و دژە هەوکردن و کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکەکان.
٣- کاکاو، دەتوانێت ڕۆڵی هەبێت لە دابەزاندنی پەستانی خوێن و چەورییە زیانبەخشەکان و کۆلیسترۆڵی خوێن.
👆!شەیری بکە لە ڕێگای ئەمانە