دوو تێڕوانینی جیاواز و سەیر
لە دوو ڕۆژی دوای وەفاتی جێنشینی عەرەبستانی ئیماڕات، دوو شێواز لە هاوسۆزی دەردەبڕدرێت
گشتی
لە دوو ڕۆژی دوای وەفاتی جێنشینی عەرەبستانی ئیماڕات، دوو شێواز لە هاوسۆزی دەردەبڕدرێت:
یەکەم\ گەل و قەومی دەست لە خۆ بەرداو و بێ هەوڵ و کۆشش، هەردوو وێنەی (بورجی خەلیفە و گۆڕی خەلیفەی دانایە لە پاڵ یەکتری!) پێی وایە دونیا هیچ نیە و دواجار و لە کۆتایی هەر ئەو گۆڕەی لۆ ماوەتەوە!
دووەم\ گەلی زیندوو، بە هەمان شێوە وێنەی بورجەکە و گۆڕەکەی دانایە و نووسیتی ڕوو سپی بەرامبەر خودا و خەڵک!. ئینجا وێنەی سەرۆک و جێنشینی تازەی دانایە و پێی دەڵێن تۆ ئیدی چیت هێناوە بۆ خودا و خەڵک؟!!
پێم وایە بەرەی دووەم زیاتر ئاگادارە، کە مرۆڤ ئەرکی ئاوەدان کردنەوەی سەر زەوی لەسەر شانە و پێی وایە کێڵگەیە بۆچاندنی داری بەروبووم و چاکەکاری بۆ ڕۆژە ڕاستەقینەکەی دوای ئەم خەوەی ئێستامان! (ڕۆژی داد و یەکسانی..)