کار و بزنسی سەربەخۆ

ئایا گرنگە کار و بزنسی خۆمان هەبێت، یا مووچە و زۆنی ئارام؟!

کار و کارگێڕی

کامەران لوقمان

5/4/2022

two brown boxes and DVD cases on rack

🥴 💫 👊 ئەسەر و کاریگەری بۆکس

ئێستاش لە گوێ و لە مێشکم دەزرینگێتەوە، نووسەرێک زۆر بە دڵنیاییەوە لە کتێبەکەیدا دەیگوت ئینسان ئەستەمە مووچەخۆر و مووچەدەر بێت لە یەک کات! (بە تەنزەوەش دەیگوت ئیللا مەگەر موحاسب!) مەبەستی ئەوە بوو کە خۆی مووچە خۆرە لە شوێنی کارەکەی وە لە هەمان کاتدا کراوەتە بەرپرسی پێدان و ڕێکخستنی مووچە بەسەر کارمەندانی تری کۆمپانیاکە یان شوێنی کارەکە. ئینجا ئەوەشی زیاد کرد بۆسەر قسەکانی کە پێی وابوو زۆر بە دەگمەن ڕوودەدات مووچەوەرگربیت و لە داھاتوو ببیتە مووچەدەر بەشێوەیەکی لەخۆوە (ئۆتۆماتیکی)!. بۆ ئەو مەبەستە ئینسان دەبێ لە قۆناغێک بڕیار بدات کە لە قاڵبی مووچە وەرگرتن بێتە دەر و بکەوێتە سەر ڕێگای بوونە خاوەن کار و بازرگانی خۆی، هەر بۆیە خۆی بە بەرپرس دادەنرێت لە کام بەرەیان بێت، ئایا عەبدایەتی لە سەردەمی نوێگەرایی و مۆدێرن هەڵدەبژێرێت کە مەبەستی لە مووچە وەرگرییە، یان ڕێگاکەی تر هەڵدەبژێرێت کە بریتییە لە بڕیار و دەسەڵاتی ئازاد کە ببێتە خاوەن پڕۆژەی خۆی و ئەم جار ئەو ببێتە مووچەدەر!

ئەوەی کە زۆر ژانی ھەبوو لەو بۆکسە ئەوە بوو ؛ پێناسەی مووچە بە لای ئەو بریتی بوو لە: (بەنج!) بۆ سڕکردنی توانا و بڕیاری گەنج! کە درەنگ ھەست بەژانی کۆت و بەند کردنی ئەو دوو سەروەتە گەورە و لە بن نەهاتووەی دەکات ئەو گەنجە!

* خۆم دەهیناو دەبرد نەمدەتانی برێم وانیە..قسەکانی زۆر سەرەنج ڕاکێش بوون

📦 📕 !ئەو بۆکسە مست و کۆڵەمشت نەبوو، بەڵکو کارتۆنێکی سەر بە تەپ و تۆز بوو لە ماڵی خاوەن پڕۆژەیەکی خۆ، ئەو بۆکسە کتێبەکی تێدا بوو وە لەو جۆرە قسانەی تێدا نووسرا بووەوە، دیاربوو ئەو کەسە لە مێژبوو بەو نهێنییانەی زانیبوو وە خوێندبوویەوە!

!بەرواری بینینی بۆکس/ گەلاڕێزانی ٢٧١٨ی کوردی، ھەولێرلە ماڵێک، لە شێوەی مەدرەسە

man sitting beside side table