بۆچی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەمترین ڕێژەی شێرپەنجەیان هەیە؟
گرنگترین هۆکارەکان بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە.
تەندروستی
بۆچی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک تورکیا، عێراق، سعودیە، ئیمارات، قەتەر و هتد کەمترین ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەیان هەیە بە بەراورد بە وڵاتانی دیکە؟
ئەمە پرسیار و سەرسوڕمانی لێکۆڵەرانی بەشی تەندروستی بووە لە دەیەکانی ڕابردوودا؛ دوای لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە زۆربەیان لەسەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە کۆکن.
١- ڕۆژووگرتنی پچڕپچڕ. چونکە بەڕۆژووبوون خانەکان برسی دەکات و لە شەکر بێبەشیان دەکات و ڕێگری دەکات لە زیادەڕۆیی لە گەشەی خانەکان.
٢- کەمترین ڕێژەی جگەرەکێشان لەنێو ئافرەتان بوونی هەیە بەبەراورد لەگەڵ وڵاتانی تر.
٣- کەمترین ڕێژەی خواردنەوەی کحولی بەگشتی و دیسانەوە کەمترین ڕێژەی خواردنەوەی کحول لەلایەن ئافرەتانەوە.
٥- پشت بەستنی بەردەوامی بە بەهارات (زەعفەران، بیبەر، زەردەچەوە، نەعنا و هتد) لە ئامادەکردنی خۆراکدا. کە پڕن لە دژە ئۆکسێنەر، خانە شێرپەنجەییەکان و هەوکردنەکان لەناو دەبەن.
لە هەمان کاتدا جەخت لەوە دەکرێتەوە کە هێشتا بوار بۆ باشترکردن هەیە بە کەمکردنەوەی ئەم دیاردانەی خوارەوە کە لەوێدا باوە.
١- دوورکەوتنەوە لە شەکر؛ شەکر ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە زیانگەیاندن بە تەندروستی.
٢- زیادکردنی وەرزشکردن بۆ ڕێگریکردن لە قەڵەوی.
٣- زیادکردنی ئاستی ڤیتامین دی، لە ڕێگەی خواردنە دەریاییەکان و بەرهەمە شیرییەکانەوە، هەروەها ڕێگەی دروست بۆ سود وەرگرتن لە تیشکی خۆر.
👆!شەیری بکە لە ڕێگای ئەمانە