بەڕێوەبەر چی ناکات؟

لە چەند پارچە نوسینێکدا، ئەوەی بەڕێوەبەر نایکات و خۆی لێدەپارێزێت، دەخەینەڕوو!

کار و کارگێڕی

کامەران لوقمان

6/14/2022

مامۆستایەکمان هەبوو دەیگوت؛ تازە بووبووم بە بەڕێوەبەر و بەو بۆنەیەوە، ناوبەناو بە شێوەیەکی گاڵتەوە بەرامبەر هاوسەرەکەم خۆبەزلزان خۆم نیشاندەدا. وتی: چیتان پێ بڵێم؟ وانەی پێدام!.. بزانە چۆن!.

ڕۆژێک پێش نانخواردنی ئێوارە پێی وتم کە هەندێک پێداویستی چێشتخانە و خواردنمان بۆ بکڕە. منیش بە سکی برسییەوە چووم کڕیم. دوای نانخواردنی ئێوارە پێی وتم کە هەندێک پێداویستی ترمان بۆ بکڕە. چووم دیسان کڕیمەوە. ئەوەی سەیر بوو، کاتێک برسی بووم، زۆر شتی زیادەم کڕی کە ئەو داوای نەکردبوو و پێویستمان پێی نەبوو، تەنها لەبەر ئەوەی برسی بووم حەزم لێیان بوو، لەکاتێکدا کە تێر بووم، بیرم چوو بوو هەندێک لەو شتانەی کە داوای کردبوو بیانکڕم!..

ژنەکەم وتی: ئینجا وەرە با پێت بڵێم و ئەوەندە خۆت نیشان مەدە لەبەردەممان! وانەیەکم فێرکردی کە لە زانکۆ ناخوێنرێت. بەڕێوەبەر ناکرێت بە هەست و سۆزەوە بجوڵێنرێت (وەک ترس، خۆشی، برسێتی، تێربوون، هەڕەشە و هتد)! بەڵکو پلانێکی پێشوەختەی هەیە و بنەمایەکی سەقامگیری هەیە کە دەبێت پەیڕەوی لێبکات!

مامۆستا وتی لەو ڕۆژەوە من ئەمەم بۆ وانەکانم زیاد کرد: (بەڕێوەبەر دەبێت کۆنترۆڵی هەستەکانی بکات نەک هەستەکانی کۆنتڕۆڵی بکەن!).

brown and black office table and four black cantilever chairs
brown and black office table and four black cantilever chairs

👆!شەیری بکە لە ڕێگای ئەمانە